ئەم کەسانە کێن نابێت هەڵووژە بخۆن؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم کەسانە کێن نابێت هەڵووژە بخۆن؟

 

له پێکهاتەی هەڵووژەدا رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و فۆلۆر هەیە، کە هەر یەک لەمانە کاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر ماسوولکەکانی دڵ و تەندروستیی ددانەکان. بەهۆی ئەوەی میوەی هەڵووژە تایبەتمەندیی دژەئۆکسانی تێدایە، دژی خانەکانی شێرپەنجەش کار دەکات و ناهێڵێت چەوری لە خوێندا کۆ ببێتەوە.

پسپۆران و شارەزایانی بواری خۆراک، وێڕای ئەوەی باسی سوودەکانی هەڵووژە دەکەن، لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) جەخت دەکەنەوە، هەڵووژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C و B و سوودی خۆراکیی زۆری هەیە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە، زیانی هەیە، چونکە هەڵگری رێژەیەکی زۆر مادەی (ئیگزالات)ە، کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گورچیله و دروستبوونی بەردی گورچیلە هەیە.