دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهان ئاگری گرت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهان ئاگری گرت

دووەم گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهان، کە دەکەوێتە باشووری کوێت، ئاگری گرت.

کۆمپانیای نەوتی کوێتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10-5-2021 ئاگرێک لە کێڵگەی نەوتی گەورەی بورقان، کە دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهانە، کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە، کە دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵیان کردووە، بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کرێکاری کێڵگەکە.

کۆمپانیای نەوتی کوێت ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئاگرەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاست و بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو کێڵگەیە، دروست نەکردووە.