فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆریی سوید پشتیوانیی سینەماکارانی کورد دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆریی سوید پشتیوانیی سینەماکارانی کورد دەکات

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆتۆبۆریی سوید کە ماوەی ٤٥ ساڵە بەڕێوە دەچێت، لەڕێگەی سندووقێکی نوێی نێودەوڵەتیی فیلمەوە پاڵپشتیی سینەماکارانی کورد دەکات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆتۆبۆریی سوید (Goteborg) کە وەک گەورەترین فێستیڤاڵی فیلم لە وڵاتانی سکاندیناڤیا دێتە ئەژمار و شوێنێکە ساڵانە سینەماکاران و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری فیلم لە ئەورووپا تێیدا کۆ دەبنەوە، بە کردنەوەی سندووقێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ فیلم، پشتگیریی سینەماکارانی کوردستان، بەرازیل، سوودان و ئۆکرانیا دەکات و لەو ڕێگەیەوە یارمەتییان دەکات هەتا فیلم بەرهەم بهێنن".

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە فێستیڤاڵەکە بڵاوی کردووەتەوە هونەرمەندان و سینەماکاران دەتوانن هەزینە و تێچووی بەرهەمهێنانی فیلم و بەرهەمەکانیان لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرانی ئەو سندووقە نێودەوڵەتییە و پاشان بەڕێوەبەرانی ئەو سندووقەش لەگەڵ تیمێکی ڕاوێژکاری پسپۆڕدا داواکارییەکان هەڵدەسەنگێنن و لە ماوەی سێ مانگ و لە مانگی ئۆکتۆبەردا ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.

 ئەو سندووقە لە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا و لە ساڵی ٢٠٢١ و لەژێر چاودێریی (کامیلا لارسۆن)دا دامەزراوە و دەستی بەکار کردووە و زیاتر پشتگیریی پرۆژە سینەماییەکان دەکات و بۆ ئەو کارەش بڕی چوار ملیۆن کرۆنی سویدی بۆ پشتگیریی سینەماکاران تەرخان کردووە.