كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گرفتی کارتی زانیاریی دانیشتووانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین چارەسەر دەکرێ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان لەمەودوا پێویست ناکات بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن.


کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش بەدواداچوونمان بۆ کاروباری ھاووڵاتیان لە ھەریەک لە سنووری ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و ھەڵەبجە، کە ھاووڵاتیان ناچار بوون بۆ راییکردنی مامەڵەی کارەکانیان بۆ دەرکردنی کارتی زانیاری رێگایەکی دوور ببڕن و روو بکەنە سلێمانی، لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەو کێشەیەی ھاووڵاتیانمان چارەسەر کرد و لە ئێستاوە ھاووڵاتیان دەتوانن لە سنوورەکانی خۆیان مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن لە نووسینگەکانی زانیاری و پێویست ناکات رێگەی دوور ببرن".

گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی کارتی زانیاری سلێمانی لەسەر داوای ئەنجوومەنی سلێمانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تەواوی نووسینگەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجام دا و گەیشتن بەوەی نووسینگەکان کارتی زانیاری خۆیان مامەڵەکانی هاووڵاتیان بگەیەنن بە بەڕێوەبەراتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی لەبری ئەوەی هاووڵاتی خۆی مامەڵەکە ببات، لەمەودوا هاووڵاتی ئازادە لەوەی کە خۆی مامەڵەکە دەبات یان نا".