ترسناكترین ئەشکەوت لە کوردستانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترسناكترین ئەشکەوت لە کوردستانە

ترسناکترین ئەشکەوتی ئێران، کە بە ئەشکەوتی بکوژ و سیحراوی ناسراوە، کەوتووەتە پاڵ شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم ئەشکەوتە ناوی پەڕاوە و بە قسەی ئەشکەوتەوانەکان، یەکێکە لە ترسناکترین ئەشکەوتەکانی جیهان و تا ئێستا پێنج کەس لە کاتی رۆیشتنە ناو ئەو ئەشکەوتەوە، گیانیان لەدەست داوە.

لەناو ئەشکەوتەوانە پیشەییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، کە گوایە؛ پەڕاو ئەشکەوتێکە مرۆڤ قووت دەدا. ئەشکەوتی پەڕاو گەورەترین ئەشکەوتی ستوونیی جیهانە و لە ئێران بە (غار قاتل)، واتا ئەشکەوتی بکوژ و قاتڵ ناسراوە.

ئەم ئەشکەوتە نزیکە لە کێوی بێستوون و ئەو کەسانەی دەیانەوێ بگەنە ئەشکەوتەکە، دەبێ سێ هەزار مەتر کەژەوانی بکەن و بچنە سەر بەرزایی پەڕاو، کە بە مانای شوێن و ئەشکەوتی پڕ لە ئاوە. تا 30 ساڵ بەر لە ئێستا هیچ کورد و ئێرانییەک نەیتوانیوە سەردانی ئەو ئەشکەوتە بکات و تەنیا ئەشکەوتەوانە بیانییەکان توانیویانە بچنە ناو قووڵایی ئەو ئەشکەوتە.

ئەشکەوتەکە لە چاڵێکی قووڵی 1455 مەتری دەچێ و ژمارەیەک لەو کەسانەی ویستوویانە بچنە ناوی، لەو رێیەدا گیانیان لەدەست داوە.