كتێبی (بۆ مێژوو.. زانیاری و شیكار و دۆكیۆمێنت) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبی (بۆ مێژوو.. زانیاری و شیكار و دۆكیۆمێنت) چاپ و بڵاو كرایەوە

نووسەر و رۆژنامەوان دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، كتێبێکی شیکاری لەسەر کتێبی (بۆ مێژوو)ی سەرۆک بارزانی، چاپ و بڵاو کردەوە و راشی دەگەیەنێت، کتێبی (بۆ مێژوو)ی سەرۆک بارزانی پڕە لە زانیاری و رووبەرێکی فراوانیشی بۆ بەڵگەنامەکان تەرخان کردووە.

له‌مباره‌وه‌ دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، نووسه‌رى كتێبى (بۆ مێژوو).. زانیارى و شیكارى و

دۆكیۆمێنت) به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "كتێبه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی كتێبه‌ به‌نرخه‌كه‌ی (بۆ مێژوو)ی (سه‌رۆك بارزانی)یه‌".

 نووسه‌ر پێشی وایه‌، كتێبی (بۆ مێژوو)ی سه‌رۆك بارزانی، كتێبێكه‌ پڕ له‌ زانیاری و دۆكیۆمێنت و له‌ هه‌مان كاتیشدا شیكارییه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س هه‌بن پێیان وابێ كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی

بیره‌وه‌رییه‌، به‌ڵام نووسینێكه‌ پڕە له‌ زانیاری و شیكاریی بۆ بابه‌ته‌كان كراوه‌ و رووبه‌رێكی به‌رفراوانیش بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کان ته‌رخان كراوه‌‌ و بەو پێیەش کە، سه‌رۆك بارزانی له‌ناو رووداوه‌كاندا بووه‌، بۆیه‌ زانیاریی نوێی تێدایه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا شیكاریی بۆ رووداوه‌كان و بابه‌ته‌كان كردووه‌".

کتێبی (بۆ مێژوو..) زانیاری و شیكار و دۆكیۆمێنت، لە نووسینی دڵشاد مستەفا وەسانی لە دووتوێی 176 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە و  شکار عەفان نەقشبەندی نەخشەسازیی ناوەوە و بەرگی بۆ کردووە.