کتێبی تێروانینێکی نوێ بۆ پەروەردە چاپ و بڵاوکرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی تێروانینێکی نوێ بۆ پەروەردە چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی تێروانینێکی نوێ بۆ پەروەردە، توێژینەوەیکی زانستییە لەبارەی پەروەردەی تاک و خێزان، لە نووسین و ئامادەکردنی چنار عەزیز چاپ و بڵاو کرایەوە و ئێستا لە کتێبخانەکان بەردەستە.


چنار عەزیز، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "ئەم کتێبە لە پێنج بەش و 124 لاپەڕە پێکهاتووە، لەم کتێبەدا چەندین مامۆستای زانکۆ و ئەکادیمیستی تایبەت بە بواری پەروەدەیم دواندووە بەمەبەستی ئاشنا بوون بە بواری پەروەردە و باشترکردنی ڕەوشی پـەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی کتێبەکەش باس لە پڕۆسەی پەروەردەیی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دەکات".


گوتیشی: "قسەكردن لەسەر پەروەردە پێویستی بە ڕووبەرێکی فراوان هەیە، بە تایبەت ئێستا کە بواری پەروەردە ڕووبەڕووی كێشە و قەیرانی قوڵ بووەتەوە، ئەو كێشانە كاریگەرییان لەسەر ئاستی تاك و بنیاتنانی كۆمەڵگا هەیە، هەروەها پەروەردە و خێزان بەرپرسیارن لە پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندروست، بە گشتی ئەم کتێبە دەبێتە هۆی ئەوەی سوودێکی باش بە کۆمەڵگەی کوردەواری بگەیەنێت بەمەبەستی هۆشیاری کۆمەڵگا و خێزانی کوردی".