كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کێشەی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە هەزار ماڵی سنووری ڕانیە چارەسەر کرا

ماوەی مانگێکە زیاتر لە هەزار ماڵی سنووری شاری ڕانیە کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و بەناچاری بە تانکەر ئاو دەکڕن، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین دوای هەوڵێکی زۆر کێشەکەیان چارەسەر کرد.


کەریم مەحموود، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاوی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە پاش کارکردنی بەردەوام بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ دۆزینەوە و چارەسەر کردنی زیاتر لە ( ١٠ ) شکاوی گەورە لەسەر بۆری ( ٦) ئینجى دکتایەڵی ناقیلی (پرۆژەی ئاوی قولە بۆ گوندی تیتۆکە و ھەنجیرە و گەرەکی ھەوارە بەرزە )لە رانیە کە درێژی ئەم بۆرییەکە (٤٠٠٠) مەترە بە ھۆی کۆنی بۆریەکە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی (١٩٨٠) تووشی کێشەی زۆر بووبوو و کارکردن تیایدا سەخت بوو، دواجار کێشەکە چارەسەر کرا".

گوتیشی: "زیادەرۆییەکی زۆر کراوەتە سەر ئەو تۆڕی ئاوە بە دروستکردنی زیاتر لە (٣٠٠) خانووی ھاووڵاتیان بەمەش کارەکە زیاتر ئەستەم و سەختر ببوو بۆ ئێمە کە ببووە ھۆی بێ ئاوی زیاتر لە (١٠٠٠) ماڵی دانیشتووانی ئەم ناوچانە بە ناچاری بە تانکەر ئاویان پێ دەدرا، خۆشبەختانە ئێستا دابەشکردنی ئاو دەستی پێکردووتەوە لە رێگای ئەم بۆڕیەوە".