بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندی بۆ کاندیدی لایەنەکان دیاری دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندی بۆ کاندیدی لایەنەکان دیاری دەکرێت

 

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکان و پرۆسەکەش نزیکەی دوو مانگی پێویستە و پێدانی ژمارە بە کاندیدەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

فەرھاد شێتنەی، بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان ئێستا قۆناخی پێداچوونەوە بە ناو و زانیاری کاندیدەکان دەستیپێکردووە".

ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: "ئەو پڕۆسەیە دوو مانگی پێوستە تا ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت".

لە بارەی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکان گوتی: "ئەو پرۆسەیە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت ئەم ھەڵبژاردنە پێدانی لیست جیاوازە مەرج نیە کاندیدی حزبەکان ژمارەکەیان بە شوێن یەکدا بێت ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو نیە".

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا، کە پرۆسەی پێدانی ژمارەی کاندیدەکان بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوە دەچێت.