كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار: چەند پەرلەمانتارێک پەرلەمان بە هۆڵی شانۆ دەزانن و بە موزایەدەی سیاسی نماییش دەکەن

 

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناكرێت هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی كوردستان ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری دادگا بكات و ده‌ڵێت: "رێزگرتن لە بڕیاری دادگاکانی ھەرێم و سەروەری یاسا، ئەرکی لە پێشینەی ھەر پەرلەمانتارێکە کە خۆی لە دامەزراوەی پەرلەماندا بەشدارە".

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "رێزگرتن لە بڕیاری دادگاکانی ھەرێم و سەروەری یاسا، ئەرکی لە پێشینەی ھەر پەرلەمانتارێکە کە خۆی لە دامەزراوەی پەرلەماندا بەشدارە لە دانانی یاسادا و پێویستە لەو پێناوەدا کۆشش بکات".

گوتیشی: "بەداخەوە ھەندێك پەرلەمانتار لەپێناو موزایەدەی سیاسی، وا تێگەیشتوون کە پەرلەمان هۆڵی شانۆیە و ئه‌وانیش وەک یٔەکتەر خۆیان نمایش دەکەن، ئاخر هاوڕێیان، پەرلەمان خۆی شوێنی یاسادانانە، کارەساته‌ کە ھەندێك پەرلەمانتار ھەن لەم شوێنە پیرۆزە رێز لە سەروەری یاسا ناگرن و دەیانەوێ دادگا سه‌ربه‌خۆیی یاسایی نەبێت و بوێری بڕیاردانی نەبێ".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی خستە روو، "خۆزگە ئەم پەرلەمانتارانە كۆرسێكی ئەتەکێتیان بۆ ده‌كرایه‌وه‌، تا له‌ پیشه‌كه‌ی خۆیان كه‌ یاسادانانه‌ و تێگەیشتن لە سەروەری یاسا كامڵ ده‌بوون، تا ھیچ نەبێ لەوە گەیشتبان کە ئەم نمایش و موزایەدەیە ئەوەندە ناھێنێ ئەم ئاکشنەی بۆ بکەن و لە ئەرکی پیرۆزی نوێنەرایەتی خەڵک دووریان ده‌خاته‌وه‌".