شاخى ئاسۆس لە سنووری قەزای ماوەت بەهۆی پەکەکەوە بۆردومان کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاخى ئاسۆس لە سنووری قەزای ماوەت بەهۆی پەکەکەوە بۆردومان کرا

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە شاخی ئاسۆس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرا.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى قەزای ماوه‌ت به‌‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شاخی ئاسۆس لە ھەردوو ناوچەی (خڕۆڵی کانی کنێر و کەڵکی شیلانان) لە سنووری گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت، لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومان کران".

گوتیشى: "بۆدومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە به‌ڵام ترس و دڵه‌راوكێى لاى دانیشتووانی سنووره‌كه‌ دروست كردووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ لە کاتی بۆردومانەکە چەند جووتیارێکی گوندی گەڵاڵە لە شوێنی بۆردومانەکە نزیک بوونە".

قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بە ئەوەش کرد ماوەی چوار ساڵە شاخی ئاسۆس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بە بەردەوام بۆردومان دەکرێ.