كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارێزگارى هەولێر: هەموو چەکێکى بێ مۆڵەت دەستى بەسەردا دەگیرێت

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان تیمەکانى هاوبەشى وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە دەستیانداوەتە هەڵمەتى داماڵینى چەک.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: "لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان تیمەکانى هاوبەشى وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە دەستیانداوەتە هەڵمەتى داماڵینى چەک و ماوەى سێ ڕۆژیشە هەڵمەتى دامەڵینى چەک لە هەولێر دەستى پێکردووە و تەنها ئەو مۆڵەتانەش بڕوا پێکراون کە واژۆی پارێزگار یان وەزیرى ناوخۆی بەسەرەوەبێت بۆ چەک هەڵگرتن، جگە لەوە هەموو مۆڵەت و کارتێکى حزبی و ڕێکخراوەیی و دام و دەزگاکان ڕەتکراوەیە و هەرکەسێک بەو هۆکارانە چەکى پێ بێت لێ وەردەگیرێت".

گوتیشی: "ئەو هەڵمەتە لە ڕێگەى دوو جۆر تیمەوە ئەنجام دەدرێن جۆرێکیان لە شەقامەکانى هەولێر جێگیرن و جۆری دووەمیان ئەو تیمانەن کە لە گەڕەک و شەقامەکانى هەولێر دەسوڕێنەوەو داواى مۆڵەت لەهەرکەسێک دەکەن کە چەکى پێ بێت".

هەروەها لەبارەى چەکى هێزەکانى ناوخۆ و پێشمەرگەەوە ئومێد خۆشناو گوتى: "ئەو هێزە فەرمیانەى حکوومەتى هەرێم کە چەکیان پێیە دەبێ هەماهەنگییەکى وەها بکەن کە لەشوێنى دەوامەکانیان چەک بەجێبهێڵن بۆ ئەوەى ئەو دیاردەیەی هەیە کۆتایی بێت".