پزیشکێکی ساختەی ددان دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پزیشکێکی ساختەی ددان دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەسێکی ساختەچییان دەستگیر کرد، کە خۆی وەک پزیشکی ددان ناساندووە.

ئەمڕۆ شەممە 8-5-2021، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، کار و چالاکییەکانی فەرماندەییەکەی بڵاو کردووەتەوە.

یەکێک لە چالاکییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی کەسێک بووە، کە خۆی کردووەتە پزیشکی ددان و هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکیشی نییە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو کەسەی بە ساختە خۆی کردووەتە پزیشکی ددان، ”هاووڵاتییەکی بێگانەیە“، بەڵام رەگەزنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە.

لە عێراق، بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکان و نەبوونی چاودێریی حکوومی، بەردەوام کەسانی ساختە دەستگیر دەکرێن، کە زۆرینەی دەستگیرکراوەکان خۆیان وەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی دەناساند و خەڵک و فەرمانگەکانی حکوومەتیان فریو دەدا.

هەروەها لە رۆژی یەکشەممە 25-4-2021، دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە خۆی وەک راوێژکاری مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری عەشایری ناساندبوو و ناسنامەیەکی بەناوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ خۆی دروست کردبوو.