هاوپەیمانان: هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوپەیمانان: هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدبە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نەکەوتووەتەوە.

واین مارۆتۆ لە تویتێکی دیکە، رایگەیاندووە: هەر هێرشێک لە دژی حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و سەروەریی یاسا لە عێراق.

شەوی هەینی 7-5-2021 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لەناو بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، تەقیەوە.