بەوێنه‌.. لە ئامێدی 32 قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنه‌.. لە ئامێدی 32 قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە

ە درێژەی کار و پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی ئامێدی نۆژەن دەکرێنەوە و بەڕێوەبەری پەروەردەی ئامێدیش رای دەگەیەنێت ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ کەرتی پەروەردە.

وجی سه‌عید مسته‌فا، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای ئامێدی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئامێدی کرد، بڕیاری دا قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ئامێدی نۆژەن بکرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 32 قوتابخانە تەرخان کرا".

گوتیشی: "ئێستا دەست کراوە بە نۆژەنکردنەوەی تەواوی قوتابخانەکان و ئێمەش وەک پەروەردەی قەزای ئامێدی، داوا لە بەڵێندەر و ئەندازیاران دەکەین، کاری نۆژەنکردنەوەکان بە باشترین کوالێتی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی قوتابخانەکان بە شێوازێکی رێک و شایستە بخرێنەوە خزمەت قوتابییان و پرۆسەی خوێندن و پەروەردەوە".

ئەو بەڕێوەبەرەی پەروەردە ئاشكراشی کرد: "بڕیاری نۆژەنکردنەوەی 32 قوتابخانه‌ی سنووری پەروەردەی ئامێدی باشترین پرۆژه‌ و پشتیوانییەکی بەهێز بوو بۆ كه‌رتى په‌روه‌ردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابییانمان، بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی تیایدا بخوێنن".