هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8-5-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا، بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەشت وڵات چوار ملیۆن و 841 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، کە لەچاو هەفتەی پێشتر، بە تێکڕای 887 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کەم بووەتەوە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 232 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

-  467 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 318 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 307 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 203 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 178 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 95 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 41 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق (هەفتەی رابردوو 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو)