هاوپەیمانان بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار تەقەمەنی دەدەنە سوپای عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوپەیمانان بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار تەقەمەنی دەدەنە سوپای عێراق

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی ریکخراوی تیرۆریستی داعش بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار تەقەمەنی دەدەنە سوپای عێراق.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بەهای تەقەمەنییەکە بریتی بوو لە یەک ملیۆن و 779 هەزار و 736 دۆلار.

پرۆسەی پێدانی تەقەمەنییەکە، کە رۆژی هەینی 7-5-2021 لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا، بەشێکە لە پاڵپشتیی هاوپەیمانان بۆ هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش.

هەر لە رۆژی هەینی و دوای پێدانی ئەو تەقەمەنییانە بە هێزە عێراقییەکن، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لەناو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد تەقییەوە.