ئەگەر دادپەروەری لە هزرتدا هەبوایە !
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر دادپەروەری لە هزرتدا هەبوایە !

- ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە، ئامانج بابانی و لانە و منداڵێکتان خەڵتانی خوێن نەدەکرد، ئەی باوکی سکانداڵ.

- ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە، لانی کەم هەستی ئایینی - نیشتیمانی - ئەخلاقیتان دەجووڵا و (مستەفا سەلیمی)ـتان تەسلیم نەدەکرد و بە سێدارەتان نەدەدا !

- ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە، بکوژی مامۆستا هێرشتان رادەستی دادگا دەکرد!

- ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە، بکوژی (کاوە گەرمیانی)ـتان رادەستی دادگا دەکرد ئەی باوکی سکانداڵ!

- ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە، بکوژانی بڕیاری سەیدسادقتان رادەستی دادگا دەکرد!

گوێبکرە باوکی سکانداڵ: تۆ کەی دادپەروەری لەسەرت بەرقەرار دەبێت، لەسەر کوشتن و قاچاخچێتی و لەکەدارکردنی سومعەی خەڵک؟ تۆ نازانی پیاوکوژ و قاچاخچی نابێت باسی دادپەروەریی و سەروەریی یاسا بکات؟ تۆ داهێنەر و شێخی هەموو سکانداڵەکانیت.

*ئەندامی پەرلەمانی کوردستان