فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە ئەنبار تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە ئەنبار تەقییەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازیی (عەین ئەسەد)، کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا جێگیر کراون و کەوتووەتە پارێزگای ئەنبار، تەقییەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکە شەوی هەینی 7-5-2021 لەناو بنکەی عەین ئەسەد تەقیوەتەوە.

ئەو تەقینەوەیە لەناو بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان دوای ئەوە هات، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، بە بەهای نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، تەقەمەنی پێشکەشی هێزە عێراقییەکان کرد.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکانی ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد، ئاشکرا نەکراوە.

لە عێراق، بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر هێزە ئەمریکییەکان و ئەو وڵاتەش میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران، تاوانبار دەکات.