كتێبی (خەبات بەردەوامە) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبی (خەبات بەردەوامە) چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبی (خەبات بەردەوامە) لە نووسینی دڵشاد مستەفا وەسانی كە پوختەیەكە دەربارەی رۆژنامەی خەبات 1959-2019، لە دووتوێی 288 لاپەرەدا بڵاو كرایەوە.

لەمبارەوە دڵشاد مستەفا وەسانی نووسەری كتێبکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كتێبی (خەبات بەردەوامە.. پوختەیەك دەربارەی رۆژنامەی خەبات  لە 1959-2019)  پوختەیەكە دەربارەی ڕۆژنامەی خەبات و لە دووتوێی 288 لاپەڕەی قەبارە گەورە، كە نەخشەسازیی ناوەرۆك و بەرگی لەلایەن "شكار عەفان نەقشبەندی"یەوە كراوە و لە بڵاوكراوەكانی رۆژنامەی خەباتە".

گوتیشی: "ئەم كتێبە وەك لە ناونیشانەكەیدا دیارە پوختەیەكە دەربارەی رۆژنامەی خەبات و باس لە قۆناغە جیاجیاكانی رۆژنامەی خەبات دەكات، وەك قۆناغی نهێنی لە 1953-1959 و قۆناغی بەغدا لە 1959-1961 و قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول 1961-1975 و قۆناغی شۆڕشی گوڵان 1976-1991، پاشان تیشك خراوەتە سەر قۆناغی دوای راپەڕینی 1991 و قۆناغی دوای 2003، هەروەها زۆر بابەتی دیکەی تێدا باس كراون وەك: خەبات و دەستوور، خەبات و ئافرەت، خەبات و لایەنی هونەری، خەبات و چاپخانە، خەبات و ریفراندۆم، خەبات و 16ی ئۆكتۆبەر..... هتد".