بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنە و دەوروبەری هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنە و دەوروبەری هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی (شوێشە)ی سەر بە شاری سنەی هەژاند.

بە گوێ زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١:١٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی٥ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران ڕووی داوە.

سەنتەری بوومەلەرزەکە شارەدێی "شوێشە"ی سەر بە شاری سنە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

سەنتەری بوومەلەرزەکە لە ١٧ کیلۆمەتریی شوێشە، ٢٤ کیلۆمەتریی سەوڵاوا و ٢٨ کیلۆمەتریی شاری پاوە بووە.

هاوکات ئەو بوومەلەرزەیە لە پارێزگای کرماشانیش هەستی پێ کراوە.

بە گوتەی محەمەد فەلاحی بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای سنە، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە و بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە لە چەند گوندێکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە و بەتایبەتی گوندی پایگەلان، ماڵی هاووڵاتییەکی بەتەواوی ڕووخاوە و لە شاری سنەش چەند خانوویەکی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (میهر) خەساریان بەرکەوتووە و درزیان بردووە.