سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری یان ڕەشەکوژی!
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری یان ڕەشەکوژی!

 

١- کەیسی ئەو چەند کەسەی بادینان کە رێڕەوی یاسایی خۆی بینیوەو چەندین پارێزەریان ھەبووەو لە ھەموو پرۆسەکە ئامدەبوون، کەیسێکە پەیوەندی راستەوخۆی بە دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستانەوە ھەیەو شوورەییە حزب یان ھاوسەرۆک بیکاتە بابەتێکی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

٢- ئەم بابەتە تەنھا لە رووی یاساییەوە دەبێ راڤە بکرێت و بەبێ ئاگاداربوون لە تەواوی دۆسێکە، ھەر قسەیەک بکرێ ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ چونکە رەھەندی یاسایی ھەیەو دەبێ رێز لە دەسەڵاتی دادوەری بگیرێت و یاسا رۆڵی سەرەکی ھەبێت لە ئەنجامەکەی.

٣- چارەسەرکردنی ھەر بابەتێک بە پەنابردن بۆ دادگا زۆر باشترە لەوەی پیاوکوژ بنێریتە سەر خەلک و بیان کوژی و دواتر سناریۆی ناراست دروست بکەی و رێگە نەدەی دادگا بە دواداچونیش بکات.

٤- ئەو نیو سەرۆکەی پەلاماری راست و چەپ ئەدات  و وەکو ھەنگی لەدار دۆزیووتەوە، دەبێ ھەموو دڵسۆزێکی ئەم وڵات و گەلە فشار بکەن و پرسیاری ئاراستە بکەن:

- ھەتا کەی لە گەندەڵی و قاچاخچێتی بەردەوام دەبن؟

- ھەتاکەی و بۆچی رێگری ئەکەن لە رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ؟

- بۆچی ناھێڵن  بەرنامەی چاکسازی سەرکەوتوو بێت؟

- بۆچی ناھێڵن ھێزی ھاوبەشی وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە کۆنترۆڵی خاڵە سنوورێکان بکات کە داھاتەکانی بە گەندەلی دەچێتە گیرفانی خۆی؟

بۆیە پێویستە لە سۆنگەی سەروەری دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ھیچ دەسەڵاتێک دەستێوەردان نەکات لە کارووباری دەسەڵاتی دادوەری،  ھەروەھا ئەرکی حزب و سیاسێکانیشە بووار بە یاسا بدەن رۆڵی خۆی ببینێ و ھیچ کەیسێک بە ئامانجی حزبی و بۆ بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردن بەکارنەھێنن.

بۆ سەروەری یاسا و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئازادێکان لە خۆیانەوە دەسپێبکەن و رەشکوژی بەرانبەر راگەیاندنکارو ئازادیخوازان ئەنجام نەدەن.