كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

میلیشاكانی حەشد لەناو كەركووك ئاڵای ئەمریكا و ئیسرائیلیان سووتاند

ئەمڕۆ هەینی میلیشیاكانی ئەهلی حەق سەر بە حەشدی شەعبی لەناو شاری كەركووك، ئاڵای ئەمریكا و ئیسرائیلیان سووتاند.

لەمبارەیەوە رەسول رەئوف ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئەمڕۆ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئاڵای ئەمریكا و ئیسرائیلیان لە شاری كەركووك لەژێر پێ نا و سووتاندیانن، ئەمەش لەگەڵ كولتووری پێكەوەژیان لە شاری كەركووك یەك ناگرێتەوە.

هەروەها گوتی ئامانج لەم كارە خۆسەپاندنی زیاتری حەشدە لە شاری كەركووك، بە تایبەتی میلیشیای ئەهلی حەق هێزێكی داگیركەرن لە كەركووك و نوێنەرایەتی خەڵكی كەركووك ناكەن.

ئەو بەرپرسەی سۆسیالیست ئەوەشی راگەیاند كە ئەم جۆرە رەفتارەی میلیشیاكان بەرامبەر دوو وڵاتی وەك ئەمریكا و ئیسرائیل لە بەرژەوەندیی شاری كەركووكدا نییە.