پارێزگاى سلێمانى بڕیارى دا لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نه‌بێت، به‌ڵام هاووڵاتییان نه‌بنه هۆى دروستكردنى به‌ریه‌ككه‌وتن و كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7/5/2021، پارێزگاى سلێمانى بڕیارى له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕۆژانى جه‌ژن دا و ئاماژه به‌وه دراوه، لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن، هه‌روه‌ها خۆیان لە سەردانیکردن و تێکەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستکردنی بەریەککەوتن و کۆبوونەوە و قەرەباڵغی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە، بەپێی ئەو رێکارانەی کە لە بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆدا دیاری کراون.