وه‌زیرى ته‌ندروستى بە نوێنەرایەتیى سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان لە ڕه‌وشى پێشمەرگە بریندارەکە دەپرسێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زیرى ته‌ندروستى بە نوێنەرایەتیى سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان لە ڕه‌وشى پێشمەرگە بریندارەکە دەپرسێتەوە

وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كه‌ى كرد و ڕاى گه‌یاند: "بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌كه‌، هه‌رچی پێویست بێت بۆى ده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7/5/2021، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى (حه‌مید ئیسماعیل)ى كرد، كه‌ یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا بریندار بوو، گوتى: "سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایسپاردووم هه‌رچى پێویست بێت بۆ ڕه‌وشى ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌كه‌، بیكه‌ین".

باسى له‌وه‌ش كرد: "ئێستا ڕه‌وشى ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌كه‌ باشتره، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ده‌كرێت".

ئیسماعیل بابەکر، باوکی حەمید ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا: "سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمە پزشکییەکان دەکەم بۆ چاودێریکردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی کوڕەکەم".

باوكى حه‌مید ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت، ئه‌و كاته‌ ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.