ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەغدا کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەغدا کەوتەوە

ئەمڕۆ هەینی 7/5/2021، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ راگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی هەینیی (سوق الجمعە) لە ناوچەی نەهزە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کەوتەوە.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، بازاڕەکە کەلوپەلی بەکارهاتووی ناوماڵ و ئامێری گەورە و بچووکی کارەبایی تێدا دەفرۆشرێ، دوای ئاگرکەوتنەوەکە، بەرگریی شارستانی 30 تیمی ئاگرکوژێنەوەی ناردووەتە شوێنی رووداوەکە و خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

تا ئێستا بە فەرمی زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکە رانەگەیەنراون.