وێنه‌.. بزنه‌ كێوییه‌ جوان و ده‌گمه‌نه‌كانى ده‌ڤه‌رى بارزان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنه‌.. بزنه‌ كێوییه‌ جوان و ده‌گمه‌نه‌كانى ده‌ڤه‌رى بارزان

سابیر دری، چالاکوانی ژینگەپارێز و فۆتۆگرافەری کوردستان و جیهانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بزنە کێوییەکانی کوردستان چەند جۆرێکی تایبەتن، وەک دیاریشە بەهۆی بوونی یاسای تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان و ژینگە لە دەڤەری بارزان، چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی دەگمەن بوونیان هەیە، یەکێک لەم جۆرە بزنە کێوییه‌ ده‌گمه‌نانه‌ش لە خێزانی (ئایبێکس)ه‌ و له‌ شوێنی زۆر گه‌وره‌ و سه‌خت و شاخاوییه‌كاندا ده‌ژین، هه‌ندێك جار ژماره‌یان ده‌گاته‌ 500 سه‌ر به‌ یه‌كه‌وه‌، نێره‌كان شاخه‌كانیان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مێیه‌كان، گه‌وره‌ و درێژ و به‌رزترن.

ئاماژه‌ی بەوەش دا، بێچووه‌كانی ئەم جۆرە بزنە کێوییانە پاش له‌دایكبوونیان، ڕاسته‌وخۆ توانای ڕاوه‌ستان و ڕۆیشتنیان هه‌یه‌ و پاش تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی له‌دایكبوونیان، له‌ شیر خواردن ده‌كرێنه‌وه‌.

سابیر دری ڕوونیشى كرده‌وه، به‌ گشتی ته‌مه‌نی ئه‌م جۆره‌ بزنه‌ كێوییه‌، له‌ نێوان 12 تا 22 ساڵیدایه‌، درێژییه‌كه‌شى ده‌گاته‌ 120 تا 150 سانتیمه‌تر، به‌رزییه‌كه‌شى 65 تا 90 سانتیمه‌تر، كێشیشى له‌نێوان 30 تا 120 كیلۆگرامه‌.

 

فۆتۆ: سابیر درى