كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەولێر ڕێڕەوی تایبەت بە لێخورینی پایسکل کرایەوە

ئەمشەو لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هانس ئاکیربووم، کونسڵی گشتیی وڵاتی هۆڵەندا لە هەولێر، لەڕێورەسمێکدا ڕێڕەوی تایبەت بەلێخورینی پایسکل کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەکردنەوە و دەستنیشانکردنی ئەم هێڵە تایبەت بەلیخورینی پایسکل بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین وەکو پارێزگای هەولێر، بۆیەکەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی کورستان ڕێرەوێک دیاری دەکرێت و هەولێر وەک هەمیشە لەو کارەشدا دەبێتە پێشەنگ لە دیاریکردنی شوێنێکی تایبەت بۆ لێخوڕینی پایسکل".

گوتیشی: "لێخورینی پایسکل جگە لەوەی وەرزشە، ژینگە پارێزیشە و بەشێکیشە لە کەمردنەوەی خەرجی هاووڵاتییان، ئەمەش دەستپێکە و لە داهاتووشدا لە شوێنی دیکە شارەکەمان هەمان ڕێرەو دیاری دەکەین تاوەکو ببێتە بەشێکی گرنگ لە هەولێر و جۆرێک لە داهێنان بۆ پایتەخت".