كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

”بەرژەوەندیی هاوبەش حەشد و داعش و پەکەکەی لە دژی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کۆکردووەتەوە“

لیوا بابەکر زێباری : هێزی پێشمەرگە توانایەکی بەهێزی لە پاراستنی هەرێمی کوردستان هەیە 

لیوا بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی سوپای عێراق، ڕای دەگەیەنێت بەرژەوەندیی هاوبەش، حەشد و داعش و پەکەکەی لە دژی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کۆکردووەتەوە، ئاماژە بەوەش دەدات لەگەڵ ئەو هەموو پێشهاتانه‌ی بەرەو ڕووی پێشمەرگە بوونەتەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە توانایەکی بەهێزی هەیە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/5/2021، لیوا بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند، کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەش هەریەک لە حەشد و داعش و پەکەکەی لە دژی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کۆکردووەتەوە، ”مەرج نییە ئەو هێزە دڵڕەشانە یەک ئەجێندا بن، رەنگە ناکۆک و دژی یەکتریش بن، بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەش کەوتووەتە نێوانیان و هەمووان چەکەکانیان روو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەرێمی کوردستان کردوە“.

بابەکر زێباری، ڕاشی گەیاند، سەرەڕای ئەو تەحەدیە گەورەی رووبەڕووی پێشمەرگە بووەتەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە توانایەکی بەهێزی هەیە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان، ”خاڵی گرنگ ئەوەیە هێزەکانی پێشمەرگە هەمووی بکرێن بەیەک و لە ژێر یەک فەرماندەییدا بن، ئەوکات توانایان زۆر لە ئێستا بەهێزتر دەبێت و ئەو هێزانە لە هیچ کەلێن و شوێنێکەوە ناتوانن زەفەر بە هێزی پێشمەرگە ببەن، ئەو یەکگرتنەش لە ئێستادا بە چاودێری و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان دەستی پێکردووە و به‌ ویستی خوا ئەنجامی باشی دەبێت“.