کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و مێژووی گوندێکی سنووری پشدەر بەرهەمدەهێنرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و مێژووی گوندێکی سنووری پشدەر بەرهەمدەهێنرێت

تیپی شانۆی مەشخەڵ کورتە فیلمێکی چەند خولەکی سەبارەت بە ژیان و مێژوو و کلتووری گوندێکی دەڤەری پشدەر بەرهەم دەهێنێت.

عومەر ئیسماعیل، نووسەر و دەرھێنەری کورتە فیلمەکە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو کورتە فیلمە باس لە کەسایەتی مام مەشخەڵ دەکات کە کەسایەتی مام مەشخەڵ خۆی تیپە شانۆییەکەیە و پاش (١٦) ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ گوند و زێدی خۆی گوندی (باوزێ)، بەڵام کە دەبینێت گوندەکە داڕووخاوە و بەرەو چۆڵیی و وێرانبوون دەچێت، زۆر نیگەران و دڵتەنگ دەبێت و چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات و چیرۆکێکی کلتووری و کوردەوارییە".

گوتیشی: "ماوەی فیلمەکە (١٤) خولەکە لە (٩) لۆکەیشندا، کە هەموو دیمەنەکان باس لەژیان و کلتووری کوردەواری دەکەن، لە بابەتی شوانی، هەرەوەزی خانوو دروستکردن، دارهێنان بە وڵاخ، یاری، دارشکاندن، ئاوهێنان بەگۆزە لە کانی، جۆماڵ و ئەسپسواری و چەند بابەتێکی دیکە".


روونیشیرکردەوە: "(٢٧) کارەکتەری تیپە شانۆییەکە بەشداریان لە کورتە فیلمەکەدا کردووە و لە نووسین و سیناریۆ و دەرهێنانی خۆم و کاری وێنەگرتن لەلایەن هونەر محەمەد، مۆنتاژ هەرێم وەیسی کردوویەتی لە لایەن سەلاح حاجی سلێمان باوزێیی سپۆنسەری کارەکە کراوە، دواتریش هۆنراوەیەکی مامۆستا محەمەد پیرۆتمان بۆ فیلمەکە زیادکرد کە ساڵی (١٩٧٨) واتا (٤٣) ساڵ پێش ئێستا بۆ گوندی باوزێ نووسراوە و باس لە ژیانی ئەوکات دەکات کە بەدەنگی سۆران بەرزە تۆمارکراوە و لەگەڵ دیمەنەکانی باوزێ خراوەتە کۆتایی فیلمەکە".