مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لەبەرامبەر زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر ژنان رادەگەیەنێت و دەڵێ رژدین لەسەر کۆتایهێنان بەو دیاردەیە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی: "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئهمه دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە ڕژدین له سەر ئەوەی كاربكهین بۆ كۆتاییهێنان بهم دیاردهیه".
راشیگەیاندووە: "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ههرێمی کوردستان گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئەم دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئامادهكردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵتهرهكان".
مەسرور بارزانی نووسیویەتیشی: "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مهدهنی دهكهم بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یهكخستنی ههوڵهكان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان".