نه‌وید زه‌ردى گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌وید زه‌ردى گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

نه‌وید زه‌ردى، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (كورده‌)یه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 4/5/2021، نه‌وید زه‌ردى وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تى: "كاتژمێر 9ى شه‌وى 12/5/2021 به‌ كاتى هه‌رێمى كوردستان، گۆرانیی كورده‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌".

نه‌وید زه‌ردى خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، كاری هونه‌ریشى بۆ ژماره‌یه‌ك گۆرانیبێژى دیكه‌ ئه‌نجام داوه‌.