نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، لە بۆرسەی نەوتی ئەوروپی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 2.65% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 69 دۆلار و 39 سەنت.

پەیمانگای نەوتی ئەمریکی هۆکاری بەربوونەوەکەی بۆ کەمبوونەوەی بڕی حەوت ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل لە خستنە رووی نەوت، گێڕاوەتەوە.

پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە زیادبوونی ویست لەسەر پێکوتەی کۆرۆنا و دەست بەکارکردنەوەی پرۆژە ئازبوورییەکان بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا زیاتر لە 155 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی بوون، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.