زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە.

جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمسیۆن بە (سکای نیوز)ی راگەیاندووە: کۆمسیۆن 44 هاوپەیمانی و 267 حزبی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، پەسەند کردووە.

جومانە غولای هەروەها رایگەیاندووە: سێ هەزارو 523 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە و پەسەند کراون، کە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:

- هەزار و دوو کاندید سەر بە هاوپەیمانییەکانن

- هەزار و 634 کەس کاندیدی حزبەکانن

- 887 کەس وەک سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە

بە گوتەی گوتەبێژی کۆمسیۆن، لەو سێ هەزار و 523 کاندیدە، رەچاوی رێژەی 25%ـی ژنان کراوە و 963 کاندیدیان ژنن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گوشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، رۆژی 6-6-2021ـی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردبوو، بەڵام دواتر ئەنجوومەنی وەزیران کاتەکەی بۆ رۆژی 10-10-2021 دواخست.