پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات

پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژە و پێشنیازە یاسا دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی  ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 12ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

یەكەم/

خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانە:

1. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان)

2. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان)

3. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان)

4. پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان)

دووەم/

خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار لیزا فەلەکەدین کاکەیی لەبارەی (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان)

سێیەم/

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان)