بەوێنە.. گەشتیاران و شاخەوانان بە شەو لە گۆمی فێڵاو دەمێننەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. گەشتیاران و شاخەوانان بە شەو لە گۆمی فێڵاو دەمێننەوە

گۆمی‌ فێڵاو، لە دامێنی چیای حەساری سەكران لە نزیك قەزای چۆمان و بە دووریی 160 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر هەڵکەوتووە، ئەم گۆمە زیاتر لە سێ‌ هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بە یەكێک لە بەرزترین گۆمەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت و دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و ناوازەی هەیە.

 بەهۆی کەشوهەوای لەبار و سازگار، بەردەوام گەشتیاران و شاخەوانان لە هەر چوار وەرزی ساڵدا، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە ڕووی تێ دەکەن.

بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیار و شاخەوانان ڕووی تێدەکەن و زۆر جاریش بە شەوان لە کەناری گۆمی فێڵاو خێوەت هەڵدەدەن و لەوێ دەمێننەوە.