وەزارەتى ئەوقاف: لە هەرێمی کوردستان بەهۆى کۆرۆناوە ئەنجامدانى گەشتى عومرە 80% کەمی کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى ئەوقاف: لە هەرێمی کوردستان بەهۆى کۆرۆناوە ئەنجامدانى گەشتى عومرە 80% کەمی کردووە

گوتەبێژى وەزارەتى ئەوقافى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەهۆى تەشەنەکردنى ڤایرۆسى کۆڕۆناوە گەشتەکانى عومرە زۆر کەمی کردووە، بەجۆرێک بەبەراوردى ساڵانى رابردوو ئەمساڵ 80% ئەنجامدانى گەشتەکە کەمی کردووە.

نەبەز ئیسماعیل، بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەهۆى تەشەنەکردنى ڤایرۆسى کۆڕۆنا و گرتنەبەرى رێککارە تەندروستییەکان، ئەنجامدانى گەشتەکانى عومرە بەشێوەیکى زۆر کەمی کردووە،چونکە پێشتر لە ماوەى ساڵێکدا نزیکەى 28 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستانەوە بەرەو وڵاتى سعودیە دەچوون بە مەبەستى ئەنجامدانى گەشتى عومرە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەى عومرەکاران زۆر کەمى کردووە".

راشیگەیاند: "ئەمساڵ لەماوەى دوو مانگ و نیودا تەنیا 350 کەس لە هەرێمی کوردستان گەشتى عومرەیان کردووە، ئەمەش دواى وەستانى گەشتەکانى عومرە بۆ ماوەیەک بەهۆى زیادبوونى ژمارەى توشبووانى توندکردنى رێوشوێنەکانى گەشت کردنەوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "بەر لە سەرهەڵدانى کۆڕۆنا، زیاتر لە 100 کۆمپانیاى گەشتیارى، عومرەکارانیان لە کوردستانەوە بەرەو عەرەبستانى سعودییە دەگواستەوە، بەڵام ئێستا بەهۆى کۆڕۆنا و کەمبوونەوەى ژمارەى عومرەکاران، تەنیا 9 کۆمپانیا کار دەکەن".