سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکرێ

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەنێت، لە بەرنامەدا هەیە كە دوای جەژن خوێندن لە ناو قوتابخانەكان تاكو و كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێبكاتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەبەرنامەدا هەیە كە دوای جەژنی ڕەمەزان، ئەگەر دۆخی تەندروستیی ڕێگە بدات، جارێكی تر خوێندن لە ناو قوتابخانەكان تاكو كۆتایی مانگی شەش (حوزەیرانی)ی داهاتوو دەست پێبكاتەوە".

گوتیشی: "دەوامی قوتابخانەكانیش بكرێتەوە لە قۆناخی یەكەمی سەرەتاییەوە تاكو قۆناخی 11ی ئامادەیی ڕۆژ نا ڕۆژێك بۆ هەر قۆناغێك دەبێت، قۆناغی 12ش كێشەیان نییە و لە خوێندن بەردەوامن".