حاجی ئۆمەران.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخداگیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حاجی ئۆمەران.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخداگیرا

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران، ئاشكرای دەكات، كە لەلایەن هێزەكانیانەوە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخدا گرتووە.

عەمید سدیق خۆركی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بارهەڵگرێك لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، ویستبووی لە ئێرانەوە باری بلۆك هاوردەی هەرێمی كوردستان بكات، دوای چاودێریكردن و پشكنین بەدواداچوونی ئاسایشی حاجی ئۆمەران دەركەوت، كە برێكی زۆر دەرمانی بە شێوەی قاچاخ لەناو باری بلۆكەكان حەشاردابوو، توانرا بە هاوكاری ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر دابگیرێت".

گوتیشی: "چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکەین".