ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەی لیژنەی تایبەت بە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی پەسەند کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەی لیژنەی تایبەت بە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی پەسەند کرد

ئەو لیژنە تایبەتەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا پێکهاتبوو ژمارەیەک راسپاردەی دایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و راسپاردەکان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەنگیان لەسەر درا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە چاودێر بوو بەسەر لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەت بۆ بەدواداچوون لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، جەختی کردەوە کە لیژنەکە کۆتایی بە کارەکانی هێناوە لە دوای ژمارەیەک کۆبوونەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەی کە پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەبوو و گوێگرتن لە کەسانی شایەتحاڵ،دوای ئەوەش هەندێک راسپاردەی پێویستی لە راپۆرتی کۆتایی خۆی دا داوەتە حکوومەت.

راشیگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر راسپاردەکانی لیژنەکە کە گرنگترینیان بریتین لە:-
یەکەم: پابەند کردنی وەزارەتی تەندروستی بە گرتنەبەرى رێکاری یاسایی و، سزادانی هەریەک لە د.سەلمان حامد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و هەر سێ جێگرانى بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەرگری شارستانی و دوورخستنەوەیان لە کارەکانیان و دابەزاندنى پلەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە بەپێی یاسا.
دووەم: دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا/ رەسافە لە پۆستەکەی، پابەند کردنی وەزارەتی تەندروستی بە گرتنەبەرى رێکاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانە بەپێی یاسا.
سێیەم: كۆتاییهێنانی باری دەست هەڵگرتن لەبەرامبەر وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (140بۆ ساڵی2021) بڕیاری لەسەر درابوو.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هەموو وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان دەکات کە رێوشوێنی پێویست و رێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی بگرنە بەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت و نەخۆشخانە و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان.