رانیە.. كرێى مامۆستایانى وانه‌بێژ دابەش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رانیە.. كرێى مامۆستایانى وانه‌بێژ دابەش ده‌كرێت

لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه‌ ڕایگه‌یاند له‌ سبەی چوارشەممەوە كرێى مامۆستایانى وانه‌بێژى سنوورى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

یوسف جه‌لال، بە(باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ ده‌ست دەکه‌ین به‌ دابه‌شكردنى كرێى وانه‌بێژى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو".

گوتیشى: "سبەی كرێى مامۆستایانی وانه‌بێژى سنووری شارى ڕانیە و شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ و دووسبەش كرێى وانه‌بێژانى سنووری ناحیەکانی حاجیاوا و بێتواتە و سەرکەپکان دابه‌ش ده‌كرێت".

ڕوونیشیکردەوە: "كرێى وانه‌بێژى ته‌نیا بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ خه‌رج ده‌كرێت کە شایستەی مانگی (١١)یان وەرگرتووە و بەردەوام بوونە لە کاری لە وانەگوتنەوە، هاوكات پێویستە مامۆستای وانەبێژ ناسنامە لەگەڵ خۆی بهێنێت و مووچەی کەسیش نادرێت بە کەس و هیچ فەرمانبەرێکی پەروەردە ناتوانێت لەگەڵ مامۆستای وانەبێژ بچێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی".