قژە درێژەكەی تۆنی بلێر دەبێتە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قژە درێژەكەی تۆنی بلێر دەبێتە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

دوای ئەوەی تۆنی بلێری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی "ئای تی ڤی"دا بە قژێكی درێژەوە دەركەوت، بووە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بەریتانیا، بە چەندین شێواز و كاریكاتێر لاسایی كرایەوە.

هەرچەند تۆنی بلێر لەبارەی پرسی سەربەخۆیی سكۆتلاند داوەت كرابوو، بەڵام دوای تەواوبوونی بەرنامەكە، چالاكوانان هیچ قسەیەكیان لەسەر وتەكانی بلێر نەكرد، تەنها بە شێوەی گاڵتەجاڕی لێكدانەوەیان بۆ قژە درێژەی كرد.

هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا شێوەی بلێریان بە پیتەر سترینگفیلو ئەكتەری ناوداری فیلمی (گەڕانەوە بۆ داهاتوو) چواندووە، هەروەها بەشێك لە چالاكوانەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویانە كە پێدەچێت تۆنی بلێر پێشتر زۆر سەرسام بووبێت بە گرووپە رۆكەكانی ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، بۆیە قژی درێژ كردووە.