نرخی نەوت بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا بەرزبووەوە و بەشێوەیەک نرخەکەی نزیک دەبێتەوە لە 70 دۆلار.

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 3/5/2021، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 68 دۆلار و 63 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 65 دۆلار و 40 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی لە ئه‌مریكا و ئەوروپا هەروەها ھەر یەك لە ویلایەتەکانی نیۆیۆرك و نیۆجێرسی و كۆنێتێكت ئامادەكاری بۆ سووك كردنی رێکارەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەکەن.

هەروەها بڕیارێکی یەكێتی ئەورووپا لەبارەی پێشوازیکردنی لە گه‌شتیارانی بیانی به‌ تایبه‌تی ئەوانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا.