حكوومەتی عێراق قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومەتی عێراق قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی راگەیاند

بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ راگەیاند، ئەمەش بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی بەیاننامەی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات و تا ٢٢ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هۆكاری ئەم بڕیارەی بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بە ناو هاووڵاتییاندا گەڕاندووەتەوە، بەو ئامانجەی بتوانن لە ڕێگەی قەدەغەكردنی گشتیی هاتوچۆوە، ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە پەتایەكە جێبەجێ بكەن.

جێی باسە دوێنێ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە كە تا دوێنێ لە عێراقدا زیاتر لە ١٥ هەزار و ٥٦٦ تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دابوو، ژمارەی تووشبووانی تۆماركراویش گەیشتبووە یەك ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٩٩٨ كەس.

ئەمڕۆ سێشەممەش شەش هەزار و ١٤٣ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراون.