لە عێراق 42 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 42 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 143 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/5/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 143 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 7 هەزار و 242 کەسیش چاکبوونەتەوە، 42 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 86 هەزار و 141 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 971 هەزار و 792 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 608 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.