بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد

 

ئەمڕۆ سێشەممە (4ی 5ی 2021)، چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی (عەین ئەسەد) کران، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن.

میدیاکانی ناوخۆی عێراق بڵاویان کردەوە، ماوەیەک پێش ئێستا، بنکەی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن، بە چەند مووشەک هێرشی کرایە سەر، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ شەویش هێرشێکی مووشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی (بەلەد) لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی ئەمریكی و عێراقییە.