90٪ی بڕوانامەکانی قوتابیانی عێراق لە دەرەوە ساختەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

90٪ی بڕوانامەکانی قوتابیانی عێراق لە دەرەوە ساختەن

بەپێی چەند لێدوانێک، کارەساتێکی گەورە لە بواری پەروەردە لە عێراق ئاشکرا بووە، کە بریتییە لە وەرگرتنی بڕوانامەی ساختە. لیژنەی پەروەردە و زانست لە پەرلەمانی عێراقیش رای دەگەیەنێ، 90%ی بڕوانامەکانی قوتابیانی عێراق لە بواری خوێندنی باڵا کە لە دەرەوە وەریدەگرن، ساختەن و رۆژ لە دوای رۆژیش دۆخەکە خراپتر دەبێت.

لەمبارەوە ریاز مەسعودی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و زانست لە پەرلەمانی عێراق  ڕای گەیاندووە: "زۆرینەی ئەو بڕوانامانەی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دوای 2003 کە لە دەرەوەی وڵات وەریانگرتووە، ساختەن، چونکە ئەو قوتابییانە لە دوورەوە و بە پارە بڕوانامەیان لەو زانکۆیانەی دەرەوە وەرگرتووە، جگە لەوەی زۆربەی ئەو زانکۆیانەش دانپێدانراو نین".

ریاز بۆ رۆژنامەی (ئەلسەباح) رای گەیاندووە: "عێراق لە ماوەی ئەو ساڵانەی لە شەڕدا بووە، بواری خوێندن و زانستی بە دۆخێکی کارەساتباردا رەت بووە، پەتای کۆرۆناش دۆخەکەی هێندەی دیکە وێران کرد، ئەمەش رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر ئاستی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانی وڵاتدا دەبێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان ئاشکراشی کرد: "وڵات پێویستی بە 10 هەزار قوتابخانە و 10 زانکۆ هەیە. بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی یونیسێفیش، کۆی ژمارەی مامۆستایان و توانای مامۆستایان لە عێراق لە هەموو ئاستە زانستییەکاندا دابەزیوە".