له‌ زیقار ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی سووتاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ زیقار ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی سووتاند

 

له‌ پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، پیاوێك دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری دووه‌می هێنا، له‌لایه‌ن هاوژینی یه‌كه‌مییه‌وه‌ گڕی تێ به‌ردرا و به‌ هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021، پیاوێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێران گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ سووتێندرابوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی هاوژینی دووه‌می هێناوه‌، رۆژی هه‌ینیی رابردوو له‌لایه‌ن هاوژینی یه‌كه‌میه‌وه‌ پیلانێك بۆ كوشتنی ئه‌و پیاوه‌ داده‌نرێ، به‌ جۆرێك له‌ كاتی خه‌وی هاوسه‌ره‌كه‌یدا، ژووره‌كه‌ی نه‌وتڕێژ ده‌كا و ده‌رگاكانیش كڵۆم ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌روه‌ختی گڕدانی و خه‌به‌ربوونه‌وه‌یدا، نه‌توانێ خۆی ده‌رباز بكا.

له‌و كاته‌ی گڕی به‌ ژووره‌كه‌یه‌وه‌ ناوه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ خه‌و ڕاپه‌ڕیوه‌ و ویستوویه‌تی خۆی ده‌رباز بكا، به‌ڵام به‌ هۆی داخراویی ده‌رگاكانه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆی رزگار بكا و په‌نای بۆ به‌فرگری ژووره‌كه‌ی بردووه‌.

دواتر هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه‌ و له‌و كاته‌دا هاوژینی پیاوه‌كه‌یان بینیوه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردووه‌.

پیاوه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌ 60%ـی جه‌سته‌ی بوو، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز له‌ ئێران گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواجار به‌ هۆی زۆری و سه‌ختیی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی له‌ ده‌ست دا.

دادوه‌ر به‌ پێی مادده‌ی 405ـی یاسای 111ـی ساڵی 1969ـی سزاكانی عێراق، بڕیاری به‌ندكردنی بۆ هاوسه‌ری یه‌كه‌می پیاوه‌كه‌ ده‌ركردووه‌.