بڕیاری گرتنی فەرماندەیەكی دژە تیرۆری یەكێتی دەردەكرێ و بەرپرسێكی باڵای حزبەكەش داڵدەی دەدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڕیاری گرتنی فەرماندەیەكی دژە تیرۆری یەكێتی دەردەكرێ و بەرپرسێكی باڵای حزبەكەش داڵدەی دەدا

لەسەر ئاشكرابوونی بازرگانیكردنی بە ماددەی هۆشبەر تەقەی لە ئەفسەرێكی دەزگای زانیاری كردووە

فەرماندەیەكی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە ماوەی رابردوودا پاش ئەوەی لەلایەن دەزگای زانیاریی حزبەكەیەوە گومانی ئەوەی لێكرا لە بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر تێوەگلابێت، لە ئەفسەرێكی دەزگای زانیاریی یەكێتی دا و برینداری كرد، فەرمانی گرتنی بۆ دەركراوە، كەچی لە لایەن بەرپرسێكی باڵای حزبەكەیەوە داڵدە دراوە.

رۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١، (باسنیوز) ئاشكرای كرد كە تیمێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە سیروانی جێگری حەمە تاڵەبانییەوە هەیە، لێکۆڵینەوەیان لە دەستگیراوێک كردووە کە یەکێکە لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر. بە هۆی ئەوەی تیمی لێکۆڵینەوە گومانیان هەبووە کە بەشێک لە کارەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە ئاگاداری و کارئاسانیی وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر بووە. بەم هۆیەشەوە وەهاب هەڵەبجەیی و سیروانی بەرپرسی لێكۆڵینەوەكانی دەزگای زانیاری بە تەلەفۆن دەمەقاڵییان بووە.

پاشان سیروان و تیمەکەی رۆژی ٢٦-٤-٢٠٢١ دەچنەوە زیندانییەکانی دژە تیرۆر بۆ درێژەدان بە لیکۆڵینەوە لە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر، دەچنەوە زیندانییەکانی دژە تیرۆر بۆ درێژەدان بە لیکۆڵینەوە لە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر، وەهاب هەڵەبجەیی ئاگادار دەبێت و دەستەیەک لە هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر بە سەرپەرشتیی سێ ئەفسەری جێمتمانەی خۆی دەچێتە سەر سیروان و تیمەکەی زانیاری و پاسەوانەکانیان چەک دەکەن و لێیان دەدەن، وەهاب خۆشی گولەیەک لە قاچی سیروان دەدات.

(باسنیوز) زانیویەتی لە كاتێكدا ئەفسەرەكەی دەزگای زانیاری لە ژێر چارەسەری پزیشكی بووە لە نەخۆشخانەی (فارووق) لە سلێمانی، دژە تیرۆری یەكێتی ڕێگەیان بەوە نەداوە هیچ وتەیەكی لێ وەربگیرێت و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری برینداركردنی و ئەو كەسەی تەقەی لێ كردووە، بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، وێڕای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا فەرمانی گرتن بە تۆمەتی تەقەكردن لە ئەفسەرێكی دەزگای زانیاری و رێگەلێگرتنی لە ئەنجامدانی كارەكانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی دەركراوە، كەچی لە لایەن كەسی یەكەمی تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتییەوە داڵدە دراوە، هەرچەندە دەزگای زانیاری شوێنەكەشی دەزانن، بەڵام بەهۆی بەرگری لێكردنی لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە، نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن.

 

وێنە: وەهاب هەڵەبجەیی

 

No description available.

 

ب.س