بەغدا.. بەرپرسێکی بەشی هەواڵگری دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. بەرپرسێکی بەشی هەواڵگری دەستگیر کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا، بە میدیاکانی ناوخۆی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 4/5/2021، بەرپرسێکی بەشی هەواڵگریی فەوجی فریاکەوتن لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا.

سەرچاوەکە رای گەیاندووە: “هێزێکی ئەمنی، بە فه‌رمانی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف، سەرۆکی لیژنەی باڵا بۆ کردنەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگریی فەوجی فریاکەوتنی بەغدای دەستگیر کرد، بۆ ئەوەی لەسەر دۆسیەکەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێ”.

لە مانگی ئەیلوولی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، فەریق ئەحمەد تەها ئەبو رەغیفی بۆ پۆستی سەرۆکی لیژنەی باڵای نەهێشتنی گەندەڵیی گەورە دەستنیشان کرد.